سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر، بە هەماهەنگی سەنتەری خولەکانی زانکۆی جیهان، بڕوانامەی بەسەر دەرچوانی خولی فێربوونی زمانی تورکی تایبەت دابەشکرد له 28-8-2024 كه شایەنی باسه خولەکە لە لایەن مامۆستای زمانی تورکی گەیلان ئاڵتی بەرماغ وانەکانی دەگوترایەوە.
Read More »پڕۆژەی شیاندن و پەرەپێدانی دامەزراوەکان
لە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆى جیهان-هه ولير لە 26/8/2024 بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای ئینگلیزی کوردی بۆ پەروەردە ڕاهێنان پڕۆژەی شیاندن و پەرەپێدانی دامەزراوەکان بەڕێوە دەبات لە پڕۆژەی شیاندن و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی ئەکادیمیای ئینگلیزی کوردی بۆ پەروەردە و ڕاهێنانی خولێکی ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ سەد کەس لەوانەی لەنێو ڕێکخراو و دامەزراوە مەدەنی و ئەکادیمییەکان …
Read More »خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەری TOT
بە سەرپەرشتی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير و له 26-8-2024 بە هەماهەنگی سەنتەری خولەکانی زانکۆی جیهان، دوای پێنج ڕۆژی تیۆری و کرداری بە بەشداری زیاتر لە 10 فێرخواز، کۆتایی به خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەری TOTی هات، کە وانەکانی لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر و ڕاهێنەر محمد جەودەت پێشکەش کرا.
Read More »کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز
ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن لە ساڵی تاز خوێندن دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير لە 24/8/2024 بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز لە نافورەی پارکی شار لە قەڵای هەولێر سازکرد ،دواتر مامۆستا فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری …
Read More »خۆلى گشتی و هونەری بەڕێوەبردن TOT
سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى جیهان-هەولیر بە هەماهەنگى راهێنەرى پێشکەوتوو یەحیا مەدەنی, کۆتایى بە خۆلى گشتی و هونەری بەڕێوەبردن هات, لە بەروارى ١٨-٨-٢٠٢٤ کە تێدا چەند فێرخۆازێک توانیان بە سەرکەوتووى خولەکە تەواو بکەن و بروانامەى خۆلەکە بەدەست بهێنن لە بواری هونەری بەڕێوەبردن.
Read More »باوەشی پەڕو سیحری كەلەپور
ماڵی ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير لە ٨-٨-٢٠٢٤ بەهاوکاری گەلەری فەیحا بۆ ڕۆشنبیری و هونەر سیمپۆزیۆمی قەڵات ی ئەنجام دا،تیایدا هونەرمەندی شێوەکاری کورد و عەرەب ،لەسەر قەڵای هەولێر ،وێنەی دیمەنەکانی قەڵا یان کێشا، دواتر لەلایەن سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.
Read More »ناساندنی کتێبی هێزی متمانە بەخۆبوون
دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی هێزی متمانە بەخۆبوون بۆ نووسەرو وەرگێڕ شەرمین عەبدوڵا رواندزی بەڕێوەبەرد لە5-8-2024 دوای ناساندنی کتێبەکە، قەڵغانی دەزگای ڕۆشنبیری لەلەلایەن بەڕێز فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر پێشکەش بە وەرگێڕی کتيبەکە کرد، دواتر کتێبەکە بەسەر ئامادەبوان دابەش کرا.
Read More »کۆڕی متمانە بەخۆبون و کاریگەرییەکانی پەروەردە
دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هه ولیر, کۆڕی متمانە بەخۆبون و کاریگەرییەکانی پەروەردە لەسەر دروست کردنی متمانە, بۆ نووسەر بكر كریم حسن ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستای زانكۆ سازکرد له 21-7-2024 ، لە کۆڕەکەدا مامۆستا بکر ڕۆشنایی خستنەسەر بابەتی متمانە و کاریگەرەکانی پەروەردە لە دروستکردنی متمانە، دواترلە لایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە …
Read More »یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سیرامیکە
توراب ناونیشانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سیرامیکە ,کە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هه ولیر بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لەگەڵ کۆمەڵەی شێوەکارانی عێراق بۆ هونەرمەندە دیارەکانی وڵاتانی کوێت و میسر و ئەردەن و تونس و لوبنان و قەتەر و عومان و عێراق و هەرێمی کورستان ئەنجام …
Read More »فێربوون لە ڕوانگەیێکی فراوانتر
دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هه ولیر , بە ئامادەبونی بژاردەیەک لە ڕۆشنبیران و ئەدیبان ، مەراسیمی ناساندنی کتێبی فێربوون لە ڕوانگەیێکی فراوانتری نووسەری بەتوانا سامی بهنام المالح لە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان لە هەولێر بەڕێوەچوو له 30-5-2024 , و سەرەتا نووسەر باسێکی لەکتابەکە کرد، دواتر مامۆستا یوسف عوسمان تیشکی خستە سەر …
Read More »