سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر هەستی ڕەنگاوڕەنگ بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی شێوەکاری و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان پێشانگای شێوەکاری خانمە هونەرمەند ئەمەل صندوق ی کردەوە لە 6_11_2024 ، تابلۆکانی ئەم هونەرمەندە بەستایلێکی تایبەت بەخۆی کاری لەسەرکرابوو ، بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.