لە زانکۆی جیهان_هەولیر بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بژاردە لە هونەرمەندانی شێوەکار دەزگای رۆشنبیری زانکۆى جیهان بە هەماهەنگی لەگەڵ گەلەری شانەدەر -هەولێر و دەزگای هەواجس بۆ رۆشنبیری و هونەر لە هۆڵی جیهان پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ژمارەیەک هونەرمەند کردەوە ،تابلۆکانی ئەم پێشانگایە گوزارشتیان لە کۆمەڵێک بابەتی جۆراو جۆر دەکرد، دوای پێشانگاکە رێزو سوپاس و قەڵغانی داهێنان بەسەر بەشداربوانی پێشانگاکە دابەش کرا