رۆژی شەممە 2024/8/17 دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان-هولير، کۆڕێکی شیعری بەناوی ئێوارەیەک بۆ هەناسە شیعر بۆشاعیر ڕزگارئەژی گۆران بەڕێوەبرد، لەکۆڕەکەدا شاعیر ژمارەیەک شیعری خۆی خوێندەوە و دواتر لەلایەن دەزگا ڕێزڵێنانی پێشکەش بە شاعیر کرا، هەر لە کۆڕەکەدا هونەرمەند فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر گۆرانیەکی پێشکەشی شاعیر کرد.