ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن لە ساڵی تاز خوێندن دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير لە 24/8/2024 بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز لە نافورەی پارکی شار لە قەڵای هەولێر سازکرد ،دواتر مامۆستا فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر بەدەنگە خۆشەکەی بژاردەیەکی لەگۆرانی ڕەسەنی فۆلکلۆری چڕی،لەکۆتایی کۆنسێرتەکەدا ،لەلایەن سەرۆکی دەزگی ڕۆشنبیری ڕێزلێنان بەخشرایە ئەندامانی گروپ.