سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر بە هەماهەنگی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر لە هۆڵی جیهان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە و هونەرمەندان و قوتابیانی پەیمانگا، پێشانگای شێوەکاری تایبەتی قوتابی دونیا تەها کرایەوە لە ١٨_١٢_٢٠٢٤ هەروەها لە پێشانگاکەدا دونیاخان کاری لەسەر پۆرترێتی سینەمایی کردبوو ، فیگەرەکانی ناو تابلۆکانی گوزارشتی لە حاڵەتە سایکۆلۆژیەکانی ئافرەتان دەکرد