سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر بە هەماهەنگی بەشی شێوەکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر لە هۆڵی جیهان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە و هونەرمەندان و قوتابیانی پەیمانگا، پێشانگای شێوەکاری تایبەتی قوتابی دونیا تەها کرایەوە لە ١٨_١٢_٢٠٢٤ هەروەها لە پێشانگاکەدا …
Read More »ئەوان نابیستن وقسە ناکەن بەڵام هونەرمەندن
بە ئامادەبونی دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکی ئەمینداریەتی زانکۆ و پەیمانگاوخوێندنگاکانی جیهان ئەمڕۆ چوارشەممە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هەولێر یەکەمین پێشانگای شێوەکاری ئەبستراکت تایبەت بەقوتابیانی نابیست پەیمانگای هیوای نابیستان -هەولێر لەهۆڵی جیهان کردەوە کە زیاترلە 40 تابلۆی دەستکردی قوتابیان کە گوزارشتیان لە رازەکانی خۆیان دەکرد نمایش کرا.
Read More »پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند سارا تەڵایی لە سەنتەری رۆشنبیریی شەقڵاوە
سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر بە هەماهەنگی سەنتەری رۆشنبیری شەقڵاوە پێشانگای شێوەکاری هونەرمەند سارا تەڵایی لە بارەگای سەنتەری رۆشنبیریی شەقڵاوە کرایەوە بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا رزگار ئەنوەر بەرپرسی لقی ۲٤ ی سەفینی پ د ک و دکتۆر بەشیر حەداد سەرۆکی بۆردی وتاردانان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و کاروان کەریم …
Read More »هەستی ڕەنگاوڕەنگ
سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر هەستی ڕەنگاوڕەنگ بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندانی شێوەکاری و دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان پێشانگای شێوەکاری خانمە هونەرمەند ئەمەل صندوق ی کردەوە لە 6_11_2024 ، تابلۆکانی ئەم هونەرمەندە بەستایلێکی تایبەت بەخۆی کاری لەسەرکرابوو ، بووە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
Read More »پاراستنی ژێنگە
سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر ، سیمنارێک لەسەر ژینگە لەلایەن ئاسو شکاک پێشکەش کرا لە 6_11_2024, کە ناوەڕۆکی بابەتکە پیوەندی دار بوو بە چۆنێتی پاراستنی ژێنگەی دەوربەرمان بە شێوەیەکی تەندروست.
Read More »TOT ڕاهێنەری نموونەیی لە شاری قەلادزێ
سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر، بەڕێوەچوونی خولی ( ڕاهێنەری تیوتی ) نموونەیی لە شاری قەلادزێ، بەسەرپەرشتی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان، کە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە 30_10_2024 ، وانەکانی لە لایەن ڕاهێنەر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر محمد جودەت دەگوترێتەوە .
Read More »بڕوانامەی پیشەیی بەسەر بەشداربووانی خولەکان دابەشکرا
لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر ، بڕوانامەی پیشەیی بەسەر بەشداربووانی خولەکان دابەشکرا سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر زیاتر لە 70 بەشداربووی خولە پیشەییەکانی دوورمان و سەرتاشین و ئارایشتگا دابەشکرا لە 16_10_2024 ، شایەنی ئاماژە پێدانە ئەم خولە لە لایەن سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی بەشێوەی خۆڕایی بۆ فێرخوازان کرابووە، …
Read More »خولی TOT ڕاهێنەری نموونەیی
سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر ، لە شاری ڕانیە خولی TOT ڕاهێنەری نموونەیی بەڕێوەچوونی لە 15_10_2024, بەسەرپەرشتی سەنتەری ڕۆشنبیری ، کە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بەردەوام دەبێت ، وانەکانی لە لایەن ڕاهێنەر و پرۆفیسۆری یاریدەدەر محمد جودەت دەگوترێتەوە .
Read More »پێشانگای تایبەتی شێوەکاری
لە هۆڵی زانکۆی جیهان_هەولێر بە ئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان پێشانگای تایبەتی شێوەکاری بۆ خانمە هونەرمەند ناهید مینبەری کردەوە له 6_10_2024 , تابلۆکان گۆزارشتیان لە بابەتی جیاواز دەکرد ، هەرلەم پێشانگایەدا هونەرمەندان سارا تەڵایی و شێرزاد شێخانی بەئامێرەکانی دەف و کەمان کەشی پێشانگاکەیان جوانتر کرد.
Read More »لەسفرەوە بۆ یەک
سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر لە جیهان گەلەری پێشانگاو نمایشی هونەری لەسفرەوە بۆ یەک ئەنجامدا لە ٢٠٢٤/١٠/١ ، لە بیرۆکە و خستنەروی خانمە هونەرمەند ئاڵا کمال سعدی کە تیایدا ژمارەیەک مەتریال لەچوارچێوەی نمایشێکی هونەری کە هەر یەکەیان گوزارشتی لە بابەتێکی دیاریکراو دەکرد، پێشانگاکە بەئامادەبونی ژمارەیەک لە کەسایەتی حکومی و حزبی و …
Read More »