پێشانگای هاوبەشی ڕەنگ كرایەوە


كاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی رۆژی دوو شەممە، بەرواری 16/4/2018، لە گەلەری هونەری جیهان، پێشانگای هاوبەشی ڕەنگ- بەرهەمی كەرنەڤاڵی ئاڵا كرایەوە.


شایەنی ئاماژە پێدانە: پێشانگاكە لە لایەن بەڕێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی جیهان و د. سۆران، راوێژكاری زانكۆی جیهان و ژمارەیەك لە هونەرمەند و مامۆستایان كرایەوە.


ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: ئەم پێشانگایە بەرهەمی كەرنەڤاڵی ئاڵایە كە لە ساڵرۆژی بەرز راگرتنی ئاڵای كوردستان بەسەرپەرشتی مامۆستا (بەشدار نوری) بەرێوەچوو، دواتر كاری بڕین و رێكخستنەوەی هەر لە لایەن ئەوە بۆ كرا، كە بوون بە كۆمەلێك تابلۆی ناوازەی هونەری بەسایزی جیاو بەشێوازی گوزارشتی، ئەوەی كە پێویستە باسی لێوە بكرێت، تابلۆكان گوزارشتی ناخی بینەرو كۆمەڵگان و دەربڕینی ڕاستەقینەن.

Check Also

پاراستنی ژێنگە

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر ، سیمنارێک لەسەر ژینگە لەلایەن ئاسو شکاک پێشکەش کرا لە 6_11_2024, …

Leave a Reply