شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

یه‌كه‌مین پێشانگاى تایبه‌تى (مه‌ریوان زندى) له‌ (گه‌له‌رى هونه‌رى جیهان ) كرایه‌وه‌

سه‌عات (11)ـی پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌، به‌روارى (14/1/2018)، له‌ (گه‌له‌رى هونه‌رى جیهان ) یه‌كه‌مین پێشانگاى تایبه‌تى پۆسته‌رى، هونه‌رمه‌ند (مه‌ریوان زندی) ، به‌ ئاماده‌بوونى (د.فواد شه‌ریف) سه‌رۆكى پێشووى زانكۆی جیهان و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان پێشانگاكه‌ كرایه‌وه‌.


شایه‌نى ئاماژه‌ پێدانه‌: (هه‌ر نیشتیمان) ناونیشانى یه‌ ئه‌و پێشانگایه‌یه‌ كه‌ وابڕیاره‌ تا به‌رواى (18/1/2018) به‌رده‌وام بێت، سه‌رجه‌مى ئه‌و تابلۆیانه‌ سه‌نته‌رى ڕۆشنبیرى زانكۆى جیهان – هه‌ولێر سپۆنسه‌رى بووه‌، تێدا (20) تابلۆى دیزاین كراوى هونه‌رى به‌ ئه‌ندازه‌ى (50 سم به‌ 70 سم) تێدا هاتیته‌ پێشاندان، كه‌ به‌رهه‌مى ساڵى (2017) ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ن.


ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین: هونه‌رمه‌ند (مه‌ریوان زندى) له‌ دایك بووى ساڵى (1980) ی شارى كه‌ركوكه‌، بڕوانامه‌ى دبلۆمى له‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى هه‌ولێر به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ساڵى (2003)، بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى له‌ كۆلێژى هونه‌ر زانكۆى سلێمانى به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ ساڵى (2007)، بڕوانامه‌ى ماسته‌رى له‌ فاكه‌ڵتيى هونه‌ره‌جوانه‌كانى زانكۆى تاران به‌ ده‌ستهێناوه‌ له‌ ساڵى (2016)، هه‌موو ئه‌و بڕوانامه‌ى له‌ بوارى پسپۆرى نیگار كێشان بووه‌،

هه‌روه‌ها له‌ ساڵانى (2007) بۆ (2013) مامۆستابووه‌ له‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، ئێستاش مامۆستایه‌ له‌ په‌یمانگاى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى هه‌ولێر.

 

Check Also

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  …

وەڵامێک بنووسە