كاتژمێر (11)ی پێش نیوەرۆی رۆژی چوار شەممە بەرواری 2018/4/25 ، لە گەلەری هونەری زانكۆی جیهان، پێشانگای دیزاینی دراوی كوردی بۆ هونەرمەند (یوسف عبدولحكیم) دەكرێتەوە.
شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم كارانەی ئەم هونەرمەندە بە دەست كێشراون، هەموو جۆرە دراوێكە، وێنەی بەشێك لەو مەرگەساتانەی لەسەرە كە لە ڕابردوو بەسەر كوردو كوردستان هاتوون،
هاوكات وێنەی چەند سەركردەو خەباتگێرێكی كورد لەسەر دراوەكان كێشراوە، كە ڕۆڵی گرنگیان هەبووە لە پێشخستنی بزاڤی نەتەوەیی كورد، ئەمەش كۆمەڵێك گوزارشت دەگەینێت، بۆ ئەوەی ڕۆژێك ئێمەش كە بووینە وڵات دراوی تایبەت بەخۆمان هەبێت.