كاتژمێر (10) ی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 16/5/2018، لە ماڵی كەلتوری زانكۆی جیهان، پێشانگای تایبەتی شێوەكاری (خەولە فەریق) كرایەوە.
شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی زانكۆ و مامۆستایان كرایەوە و كە كارەكانی بوونە جێگەی ڕەزامەندی بینەران.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێن: خاتوو (خەولە فەریق) كارەكانی زیاتر كێشانەوەی وێنەی پۆترێت بوو، بە شێوەی هێلكار و بە ڕەنگی ڕەش و سپی كە تێیدا زیاتر (20) وێنە لەكارەكانی لە پێشانگاكەی هەڵواسرابوون.