كاتژمێر (10) ی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 9/5/2018، لە گەلەری هونەری زانكۆی جیهان،پێشانگای تایبەتی شێوەكاری (بێریڤان بلوت) كرایەوە.
شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی زانكۆ و مامۆستایان كرایەوە و كە كارەكانی بوونە جێگەی ڕەزامەندی بینەران.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێن: خاتوو (بێریڤان بلوت) كارەكانی بە شێوازی زەیتی دروست كرد بوون، تێیدا زیاتر (20) وێنە لەكارەكانی لە پێشانگاكەی هاتە پیشاندان.