شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەند (ڕەزان قادر) كرایەوە

سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی جیهان، لە درێژەی كارو چاڵاكیەكانیدا، كاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی رۆژی چوار شەممە، بەرواری 28/3/2018، پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ هونەرمەندی شێوەكار (ڕەزوان قادر) لە ژێر ناونیشانی (سەمای ڕەنگەكان لەنێو سروشتدا)، لە خانەی كەلتووری زانكۆی جیهان كرایەوە.

شایەنی ئاماژە پێدانە: پێشانگاكە بە ئامادەبوونی (برهان سابر) بەرێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری جیهان و (د. ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆكی زانكۆی جیهان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كرایەوە، كە سەرجەم تابلۆكانی پێشانگاكە موڵكێكی كوردانەیان پێوەدیار بوو، لە رووی رووخسار و ستایل وێنەكێشان.

ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: شێوەكار(ڕەزوان قادر)، لە دایك بووی شاری هەولێرە، دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە بەشی شێوەكاری، هەروەها دەرچووی كۆلێژی هونەرە بەشی وێنەكێشان، جگە لەمە كۆلێژی پەروەردە – بەشی زمانی ئینگلیزی تەواو كردووە.

Check Also

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  …

وەڵامێک بنووسە