شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

لە گەلەری هونەری جیهان پێشانگایەكی هاوبەشی شێوەكاری كرایەوە


سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان، لە درێژەی چاڵاكیەكانیدا، كاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی رۆژی دوو شەممە، بەرواری 2/4/2018، پێشانگایەكی هاوبەشی شێوەكاری، بۆ پێنج خانمە شێوەكاری عەرەب لە گەلەری هونەری جیهان كردەوە.


شایەنی ئاماژە پێدانە: پێشانگاكە ماوەی 5 رۆژی دەخایەنێت و بە ئامادەبوونی (برهان سابر) بەرێوەبەری سەنتەری رۆشنبیری جیهان و (د. ئەمجەد سابر دەلۆ) سەرۆكی زانكۆی جیهان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ كرایەوە.


ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: تابلۆكانی ئەو پێشانگایە پێك هاتبوون لە كۆمەڵێك وێنەی شێوەكاری جۆراو جۆر و قەبارە جیاواز، كە بەستایلی جیاواز كاریان لەسەر كرابوو، وە سەرجەمیان بوونە جێی ڕەزامەندی ئامادە بووان.

Check Also

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  …

وەڵامێک بنووسە