شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

له‌ ڕۆژى ئاڵاى كوردستاندا كورته‌ فیلمی (سپی سپی) نمایش ده‌كرێت


سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، به‌روارى (17/12/2017)، به‌ بۆنه‌ى ڕۆژى ئاڵاى كوردستان، له‌ په‌راوێزى چاڵاكیه‌كانى (كه‌رنه‌ڤاڵى ئاڵا)، كه‌ سه‌نته‌رى ڕۆشنبیرى- زانكۆى جیهان- هه‌ولێر سازیكردووه‌، كورته‌ فیلمى (سپی سپی)، له‌ نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار (سامی كاكه‌)، له‌ هۆڵى (vip) زانكۆ نمایشێكى تایبه‌تى بۆ ده‌كرێت.
له‌مباره‌یه‌وه‌ سینه‌ماكار (سامی كاكه‌)  ڕايگه‌یاند: كورته‌ فیلمى (سپى سپى) دوا كارى ده‌رهێنانى منه‌، كه‌ له‌ ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردوو، بۆ به‌رز ڕاگرتنى ئاڵاى كوردستان به‌رهه‌مم هێناوه‌،
گوتیشى: ناوه‌ڕۆكی ئه‌م كورته‌ فیلمه‌، باس له‌ ئاڵای كوردستان ده‌كات، كه‌ له‌ ڕێگه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رچاو، له‌ لادێیه‌كه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه‌ و گه‌لى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ش لادێم هه‌ڵبژاردووه‌، چونكه‌ شۆڕشه‌كانى كوردستان، له‌ لادێكان سه‌ریان هه‌ڵداوه‌، خه‌ڵكى لادێكانیش له‌ كاتى شۆڕشه‌كان هاوكار و پاڵپشتى پێشمه‌رگه‌ بوونه‌.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ (ناسر حه‌سه‌ن)ـه‌، كه‌ ڕۆڵی پیاوێكی به‌ ته‌مه‌ن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین ده‌بینێت به‌ ناوی (مامه‌ پیره‌)، له‌ ڕۆژی ئاڵای كوردستان داوا له‌ خه‌ڵكی لادێیه‌كه‌ ده‌كات، له‌م یاده‌دا ئاهه‌نگ و شادی بگێڕن و هه‌مووان بانكگهێشت ده‌كات بۆ یه‌كڕیزی، تا ده‌ست بخه‌نه‌ نێو ده‌ستی یه‌كتر و بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى كوردستان.
له‌ كۆتایدا گوتى: مه‌به‌ستیش له‌ ناونانی ئه‌و فیلمه‌ به‌ (سپی سپى)، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مێژووی كوردستان پڕ بووه‌ له‌ نه‌هامه‌تی و ڕژانی ڕووبارێك خوێن بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و سه‌ركه‌وتنى یه‌كجارى، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و ناوه‌مان به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوكارانم هه‌ڵبژارد.


ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین: دیمه‌نه‌كانی ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ (15) خوله‌كیه‌، له‌ گوندی (عه‌لیاوه‌)ـی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر و قه‌ڵاى هه‌ولێر وێنه‌ی گیراوه‌، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌كته‌ران (مازیچین عه‌زیز و هه‌ڤاڵ قه‌ره‌چۆغی و غازی شینه‌) و ده‌سته‌یه‌ك له‌ منداڵان و ژماریه‌ك كۆمبارس ڕۆڵیان تیا بینیووه‌، ستافی به‌رهه‌مه‌كه‌ش پێكهاتوون له‌: (عه‌دنان عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، (ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان) یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر و مۆنتێر، وێنه‌گر (یوسف ئه‌كره‌م)، كه‌ به‌ سپۆنسه‌ری كۆمپانیای (ئه‌لبێت) به‌رهه‌م هاتووه‌.

Check Also

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  …

وەڵامێک بنووسە