شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

له‌ سه‌نته‌رى ڕۆشنبیرى ۆوركشۆپێك له‌سه‌ر هونه‌رى گرافیك به‌ڕێوه‌چوو

سه‌عات (11)ـی پێش نیوه‌رۆى ڕۆژى دوو شه‌ممه‌، به‌روارى (23/10/2017)، له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى ساڵى نوێى خوێندن، به‌شى (هونه‌رى گرافیك) له‌ سه‌نته‌رى ڕۆشنبیرى زانكۆى جیهان، ۆوركشۆپێكى بۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ هونه‌رمه‌ندانى شێوه‌كار (عه‌ونى سامى و شیرین عه‌دنان) سازكرد.


شایه‌نى ئاماژه‌ پێدانه‌: به‌رنامه‌كانى ۆوركشۆپه‌كه‌ ماوه‌ى (3) ڕۆژى خایاند و باس له‌ چه‌ندین لایه‌نى گرنگى هونه‌ری گرافیك كرا، تێیدا ژماره‌یه‌ك له‌ قوتابیانى زانكۆى جیهان و مامۆستایانى سه‌نته‌رى ڕۆشنبیرى زانكۆ و قوتابیان و مامۆستایانى به‌شى شێوه‌كارى زانكۆى لوبنانى فه‌ره‌نسى و قوتابیانى هه‌ردوو په‌یمانگاى هونه‌ره‌جوانه‌كانى هه‌ولێر و كۆلێژى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین به‌شداریان كرد.

Check Also

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  …

وەڵامێک بنووسە