كاتژمێر (10)ی سەر لە بەیانی ئەمرۆ دوو شەممە بەرواری 2018/4/23، سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان، كەرنەڤاڵی تەندروستی بە كۆمەڵێك چاڵاكی جۆراو جۆر سازكرد.
كەتێدا بەرپرسی سەنتەری ڕۆشنبیری فەرەنسی لە هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی جیهان بەشداری كەرنەڤاڵەكەیان كرد.
شایەنی ئاماژە پێدانە:- لە كەرنەڤاڵەكەدا چەندین هۆشیاری تەندروستی بڵاوكرایەوە، هەروەها چەندین جۆر پشكنین بۆ قوتابیان بێ بەرامبەر ئەنجامدرا.
هەر لە ئامێزی ئەو كەرنەڤاڵە چەندی چاڵاكی كەلتوری پێشكەش كران كە بوونە هۆی دلخۆشكردنی ئامادەبوون وەك كێشانی وێنە بەشێوەی ڕاستەوخۆ.
هاوكات لە ئامێزی ئەو كەرنەڤاڵە، لە ماڵی كەلتوری زانكۆی جیهان، پێشانگایەكی فۆتۆگرافی بۆ هونەرمەندی فۆتۆگراف (بەكر نەبی) كرایەوە.
لەگەڵ كردنەوەی پێشانگاكە ژمارەیەك كامێرای سەردەمە جیاوازەكان هاتە پیشاندان، كە هەموویان لە لایەن فۆتۆگرافەر (بەكر نەبی) كۆكرابوونەوە و بوونە جێی سەرەنجی ئامادەبووان.
لە برگەی كۆتایی كەرنەڤاڵەكەش پەردە لەسەر تابلۆی سەر دیواری (جان جاك رۆسۆ) لا درا، كە بەدەست و پەنجەی شێوەكاری بە ئەزموون ( شۆرش ئاهی) دروستكرابوو.