سەعات (10) ی سەر لە بەیانی، ڕۆژی سێ شەممە، بەرواری 20/2/2018، لە ژێر چاودێری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و بە هاوكاری زانكۆی جیهان، فۆتۆگرافەر (هونەر ساڵەیی) بە ناونیشانی (نیشتیمانی من) پێشانگایەكی فۆتۆگرافی لە گەلەری هونەری جیهان كردەوە.
شایەنی ئاماژە پێدانە: پێشانگاكە بە ئامادەبوونی هەریەكە لە بەڕێزان (پرۆفیسۆر د. جەمال كەمال حوسێن و د. نەوزاد یەحیا باجگر، سەرۆكی ئەمینداری زانكۆكانی جیهان و دكتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆكی زانكۆی جیهان لە هەولێر، كرایەوە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: فۆتۆگرافەر (هونەر ساڵەیی) ئەزمونێكی نوێی كە ماوەی ساڵانێكە لەرێگەی زومی كامێراكەیەوە تۆماری كردووە، كە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك وێنەی سروشتی كوردستان كە ژمارەیان 30 دانەیە، لە ناوچەكانی شارباژێڕ و ناوچەی چۆمان و بارزان و كۆمەڵێك ناوچەی تر كە هاوڵاتی كەمتر دەتوانن بگەنە ئەو ناوچانە وێنەكانی تۆمار كردووە.