سەعات (10) ی سەر لە بەیانی، ڕۆژی چوار شەممە، بەرواری 7/3/2018، سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان، بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای هەولێر، (كەرنەڤاڵی وڵاتەكەم)ـی لەسەر قەڵای هەولێر سازكرد.
شایەنی ئاماژە پێدانە: كەرنەڤاڵەكە بە ئامادەبوونی (د. نەوزاد یەحیا باجگر)، سەرۆكی ئەمینداری زانكۆكانی جیهان و دكتۆر ئەمجەد سابیر دەلۆ، سەرۆكی زانكۆی جیهان لە هەولێر، كرایەوە، كە سەرجەم كارەكانی بە سەرپەرشتی (برهان سابر) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان بەڕێوەچوو.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: پرۆگرامەكانی كەرنەڤاڵی ووڵاتەكەم پێكهاتبوو لە:
– كردنەوەی پێشانگایەكی فۆتۆگرافی، بۆ فۆتۆگرافەر (هونەر ساڵەیی).
-كردنەوەی پێشانگایەكی تایبەتی شێوەكاری، بۆ هونەرمەند (رەزوان قادر).
– كردنەوەی پێشانگای تایبەت بە بەرهەمی قوتابیانی سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان.
– كردنەوەی پێشانگای پەیكەرسازی هونەرمەند (شۆڕش عبدالقادر) لە سەر جینۆسایدی كورد.
-نمایشكردنی كارەكانی بەشداربووانی خولی (دورمان و ڕستن و چنین) ی سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی.
– نمایشكردنی كاری قوتابیانی كۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی و دیزاینی ناوخۆ.
-نمایشكردنی چاپكراوەكانی خانەی جیهان بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە.
سەرجەم نمایشەكان بە مۆسیقا و گۆرانی كوردی بەڕێوە دەچوو.