هه‌ینی , كانونی یه‌كه‌م 13 2024
enku

سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان كەرنەڤاڵی (11ی ئازار)ـی سازكرد

سەعات (3) ی پاش نیوەرۆی، ڕۆژی یەك شەممە، بەرواری 11/3/2018، سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان- هەولێر، بەهەماهەنگی ناوەندی باڵای حەیران بێژانی كوردستان، لە پاركی شانەدەر، كەرنەڤاڵی 11ی ئازار، لە ساڵرۆژی ئازادكردی شاری هەولێر ساز كرد.


شایەنی ئاماژە پێدانە: كەرنەڤاڵەكە لە لایەن (برهان سابر) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان كرایەوە، كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومی و هونەر دۆستان ئامادەی كەرنەڤاڵەكە بوون.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: چاڵاكییەكانی كەرنەڤاڵەكە پێكهاتبوون لە: نمایشكردنی كاری دەستی و كردنەوەی پێشانگای فۆتۆگرافی و وێنەكێشان لەسەر ڕووخساری منداڵان و پێشكەش كردنی حەیران و گۆرانی كوردی لەلایەن بەشداربووانی ناوەندی باڵای حەیران بێژانی كوردستان.

Check Also

TOT ڕاهێنەری ‌نموونەیی لە شاری قەلادزێ

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر،  بەڕێوەچوونی خولی ( ڕاهێنەری تیوتی ‌) نموونەیی  لە شاری قەلادزێ، بەسەرپەرشتی …

وەڵامێک بنووسە