شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی جیهان بە بۆنەی 8ی مارس پێشانگایەكی هاوبەشی كردەوە

 

 

 


سەعات (10) ی سەر لە بەیانی، ڕۆژی پێنج شەممە، بەرواری 8/3/2018 سەنتەری رۆشنبیری زانكۆی جیهان – هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای هونەرە جوانەكانی هەولێر- بەشی شێوەكاری، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ئافرەتان 8ی مارس، لە گەلەری هونەری جیهان پێشانگایەكی هاوبەشی بۆ ئافرەتان كردەوە.


شایەنی ئاماژە پێدانە: پێشانگاكە لە لایەن (برهان سابر) بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان كرایەوە، تێدا كۆمەڵیك تابلۆی شێوەكاری نمایشكرا، كە بەرهەمی هاوبەشی قوتابیانی زانكۆی جیهان و پەیمانگای هونەرەجوانەكانی هەولێر بوو، كە گوزارشتیان لە چەوساندنەوەی ئافرەت دەكرد و بوونە جێی سەرەنجی ئامادەبووان.

Check Also

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  …

وەڵامێک بنووسە