شەممە , ئه‌یلول 7 2024
enku

بازاری سه‌نته‌ر

دەرچووانی خولی زمانی تورکی

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر، بە هەماهەنگی سەنتەری خولەکانی زانکۆی جیهان، بڕوانامەی بەسەر دەرچوانی خولی فێربوونی زمانی تورکی تایبەت دابەشکرد له 28-8-2024 كه شایەنی باسه خولەکە لە لایەن مامۆستای زمانی تورکی گەیلان ئاڵتی بەرماغ وانەکانی دەگوترایەوە.

Read More »

پڕۆژەی شیاندن و پەرەپێدانی دامەزراوەکان

لە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆى جیهان-هه ولير لە 26/8/2024 بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەکادیمیای ئینگلیزی کوردی بۆ پەروەردە ڕاهێنان پڕۆژەی شیاندن و پەرەپێدانی دامەزراوەکان بەڕێوە دەبات لە پڕۆژەی شیاندن و پەرەپێدانی دامەزراوەکانی ئەکادیمیای ئینگلیزی کوردی بۆ پەروەردە و ڕاهێنانی خولێکی ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ سەد کەس لەوانەی لەنێو ڕێکخراو و دامەزراوە مەدەنی و ئەکادیمییەکان …

Read More »

خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەری TOT

بە سەرپەرشتی سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير و له 26-8-2024 بە هەماهەنگی سەنتەری خولەکانی زانکۆی جیهان، دوای پێنج ڕۆژی تیۆری و کرداری بە بەشداری زیاتر  لە 10 فێرخواز، کۆتایی به خولی پێگەیاندنی ڕاهێنەری TOTی هات، کە وانەکانی لە لایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر و ڕاهێنەر محمد جەودەت پێشکەش کرا.

Read More »

کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز

ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن  لە ساڵی تاز خوێندن  دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير لە 24/8/2024 بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر کۆنسێرتێکی  میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز لە نافورەی پارکی شار لە قەڵای هەولێر سازکرد ،دواتر مامۆستا فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری …

Read More »

خۆلى گشتی و هونەری بەڕێوەبردن TOT

سەنتەرى رۆشنبیرى زانکۆى جیهان-هەولیر بە هەماهەنگى راهێنەرى پێشکەوتوو یەحیا مەدەنی, کۆتایى بە خۆلى گشتی و هونەری بەڕێوەبردن هات, لە بەروارى ١٨-٨-٢٠٢٤ کە تێدا چەند فێرخۆازێک توانیان بە سەرکەوتووى خولەکە تەواو بکەن و بروانامەى خۆلەکە بەدەست بهێنن لە بواری هونەری بەڕێوەبردن.

Read More »

ئێوارەیەک بۆ هەناسە شیعر

رۆژی شەممە  2024/8/17 دەزگای ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان-هولير، کۆڕێکی شیعری بەناوی ئێوارەیەک بۆ هەناسە شیعر بۆشاعیر ڕزگارئەژی گۆران بەڕێوەبرد، لەکۆڕەکەدا شاعیر ژمارەیەک شیعری خۆی خوێندەوە و دواتر لەلایەن دەزگا ڕێزڵێنانی پێشکەش بە شاعیر کرا، هەر لە کۆڕەکەدا هونەرمەند فەرهەنگ غەفور بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر گۆرانیەکی پێشکەشی شاعیر کرد.

Read More »

باوەشی پەڕو سیحری كەلەپور

ماڵی ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير لە ٨-٨-٢٠٢٤  بەهاوکاری گەلەری فەیحا بۆ ڕۆشنبیری و هونەر سیمپۆزیۆمی قەڵات ی ئەنجام دا،تیایدا هونەرمەندی شێوەکاری کورد و عەرەب ،لەسەر قەڵای هەولێر ،وێنەی دیمەنەکانی قەڵا یان کێشا، دواتر لەلایەن سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری بڕوانامەی بەشداربوونیان پێ بەخشرا.

Read More »

ناساندنی کتێبی هێزی متمانە بەخۆبوون

دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هولير، لە ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی هێزی متمانە بەخۆبوون بۆ نووسەرو وەرگێڕ شەرمین عەبدوڵا رواندزی  بەڕێوەبەرد لە5-8-2024 دوای ناساندنی کتێبەکە، قەڵغانی دەزگای ڕۆشنبیری لەلەلایەن بەڕێز فەرهەنگ غەفوور بەڕێوەری گشتی  ڕۆشنبیری و هونەر پێشکەش  بە وەرگێڕی کتيبەکە کرد، دواتر کتێبەکە بەسەر ئامادەبوان دابەش کرا.

Read More »

کۆڕی متمانە بەخۆبون و کاریگەرییەکانی پەروەردە

دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هه ولیر, کۆڕی متمانە بەخۆبون و کاریگەرییەکانی پەروەردە لەسەر دروست کردنی متمانە, بۆ نووسەر بكر كریم حسن ڕاوێژكاری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستای زانكۆ سازکرد له  21-7-2024 ، لە کۆڕەکەدا مامۆستا بکر ڕۆشنایی خستنەسەر بابەتی متمانە و کاریگەرەکانی پەروەردە لە دروستکردنی متمانە، دواترلە لایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە …

Read More »

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سیرامیکە

توراب ناونیشانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سیرامیکە ,کە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان-هه ولیر بە هاوکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لەگەڵ کۆمەڵەی شێوەکارانی عێراق بۆ هونەرمەندە دیارەکانی وڵاتانی کوێت و میسر و ئەردەن و تونس و لوبنان و قەتەر و عومان و عێراق و هەرێمی کورستان ئەنجام …

Read More »

فێربوون لە ڕوانگەیێکی فراوانتر

دەزگای رۆشنبیری زانکۆی جیهان-هه ولیر , بە ئامادەبونی بژاردەیەک لە ڕۆشنبیران و ئەدیبان  ، مەراسیمی ناساندنی کتێبی فێربوون لە ڕوانگەیێکی فراوانتری نووسەری بەتوانا سامی بهنام المالح لە دەزگای ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان لە هەولێر بەڕێوەچوو له 30-5-2024 , و سەرەتا نووسەر باسێکی لەکتابەکە کرد، دواتر مامۆستا یوسف عوسمان تیشکی خستە سەر …

Read More »

پێشانگای تایبەتی رەنگی ئاوی هونەرمەند «فەیسەڵ عوسمان»

پێشانگای تایبەتی رەنگی ئاوی هونەرمەند «فەیسەڵ عوسمان»

زانکۆی جیهان بە هاوکاری سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ، پێشانگای تایبەتی رەنگی ئاوی هونەرمەند «فەیسەڵ عوسمان» بەرێوە دەبات. رۆژ : چوارشەممە 25/09/2019 کـاتـژمـێر : دوو و نیـوی نـیـوەڕۆ شـوێـن : گەلەری هونەری زانکۆی جیهان

Read More »

پەردە لادان و بڵاوکردنەوەی رۆمانی هەولێر- ئەستنبۆل بەرگی ١٢ لە نووسینی «شێرزاد هەینی»

رۆمانی هەولێر- ئەستنبۆل بەرگی ١٢ لە نووسینی «شێرزاد هەینی»

زانکۆی جیهان بە هاوکاری سەنتەری رۆشنبیری زانکۆ، رێورەسمی پەردە لادان و بڵاوکردنەوەی رۆمانی هەولێر- ئەستنبۆل بەرگی ١٢ لە نووسینی «شێرزاد هەینی» بەرێوە دەبات. رۆژ : چوارشەممە 25/09/2019 کـاتـژمـێر : دوو و نیـوی نـیـوەڕۆ شـوێـن : هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆی جیهان

Read More »

کۆتایی خولی یەکەمینی (زمانی تورکی) لە 2019/9/15

ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە، بەرواری 2019/9/15، دەرچووانی خولی یەکەمینی (زمانی تورکی) بڕوانامەی سەرکەوتنیان پێبەخشرا. شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم خولە لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان کرابۆوە، لە کۆتایشدا لە لایەن ئەکادیمیای جیهان بڕوانامەی سەرکەوتن پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

Read More »

کۆتایی خولی هەشتەمینی (زمانی ئینگلیزی) لە 2019/9/15

  ئێوارەی ئەمرۆ یەک شەممە، بەرواری 2019/9/15، دەرچووانی بەشێک لە خولی هەشتەمینی (زمانی ئینگلیزی) بڕوانامەی سەرکەوتنیان پێبەخشرا. شایەنی ئاماژە پێدانە: ئەم خولە لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان کرابۆوە، لە کۆتایشدا لە لایەن ئەکادیمیای جیهان بڕوانامەی سەرکەوتن پێشکەش بە بەشداربووان کرا  

Read More »

ئه‌جینداكانى