خولی فێربوونی (فۆتۆشۆپ)، هەر قوتابیەكی ئامادەیی و دەرچووی پەیمانگا و زانكۆ، یاخود ئارەزوو مەندانی ئەم بوارە دەتوانن بێ بەرامبەر !، بەشداربن لەو خولەدا فێری چاككردنی وێنە بن.
جێگەی باسە:- ئەم خولە بەسوودە بۆ بوارەكانی (فۆتۆگرافی و ستۆدیۆ)، ماوەی خولەكە (20) كاتژمێر دەخایەنێت، خولەكە لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان و بەهەماهەنگى ئەکادیمیای ئینگلیزى کوردى بۆ پەروەردەو ڕاهێنان سەرپەرشتی دەكرێت، لە كۆتایی خولەكاندا لە لایەن ئەكادیمیای جیهان بڕوانامەی باوەڕپێكراو پێشكەش بە بەشداربووان دەكرێت.