خولی فێربوونی سەرتاشین بۆ ئەو ئارەزوو مەندانەیە كە دەیانەوێ دەست بە پیشەی سەرتاشین بكەن، لای ئێمە دەتوانن ببن بە سەرتاشێكی پێگەیشتوو بێ بەرامبەر !، كە خولەكە لە لایەن (سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی) و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەنتەرى رۆشنبیرى ڕاژان دەكرێتەوە، دوای تەوابوونیان بەشدار بووە سەركەوتووەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار، بڕوانامەی باوەرپێكراویان پێدەدرێت.
جێگەی باسە: بەشداربووانی خولی (سەرتاشین) دوای ئەوەی بۆ ماوەی (20) كاتژمێر بە شێوەی تیۆری وانەكانی سەرتاشین دەخوێنن، بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری پسپۆری ئەم بوارە دەبن بە سەرتاشێكی ئەزموونی، دواتر بۆ ماوەی (5) ڕۆژ سەردانی مەیدانی كەمپەكان دەكەن و تا لەپیشەكەیان لێهاتوو تربن.