خولی فێربوونی بڕین و دوورمان؛ بۆ ئەو ئافرەتانەیە دەیانەوێ ببنە خاوەن پیشەی خۆیان، لەم خولەدا بە تەواوی فێری بڕین و دوورینی زۆربەی شێوازەكانی جل و بەرگی ئافرەتان دەبن بێ بەرامبەر!.
جێگەی باسە:- ئەم خولە لە لایەن (سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی) و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەنتەرى رۆشنبیرى ڕاژان دەكرێتەوە، وانەكانی بە شێوەی تیۆری و پراكتیكی دەگوترێتەوە و ماوەی (35) كاتژمێر دەخایەنێت، لە كۆتایدا بڕوانامەی سەركەوتن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار بە بەشدار بووان دەبەخشرێت.