خولی فێربوونی (ئایتی IT)، هەر قوتابیەكی ئامادەیی و دەرچووی پەیمانگا و زانكۆ، یاخود قوتابیانی ئەو بوارە دەتوانن بێ بەرامبەر !، بەشداربن لەو خولەدا فێری چاككردنەوەی كۆمپیتەر بن.
جێگەی باسە:- ئەم خولە پێكهاتووە لە بوارەكانی (چاككردنەوەی كۆمپیتەر و فۆرمات و بەرنامەدانان)، ماوەی خولەكە (20) كاتژمێر دەخایەنێت، خولەكە لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان و بەهەماهەنگى ئەکادیمیای ئینگلیزى کوردى بۆ پەروەردەو ڕاهێنان سەرپەرشتی دەكرێت، لە كۆتایی خولەكاندا لە لایەن ئەكادیمیای جیهان بڕوانامەی باوەڕپێكراو پێشكەش بە بەشداربووان دەكرێت.