هه‌ینی , كانونی یه‌كه‌م 13 2024
enku

خولی فێربوونی ئارایشتگا


خولی فێربوونی ئارایشتگا بۆ ئەو ئافرەتانەیە كە دەیانەوێ شارەزایی لەو بوارە پەیدا بكەن و ببنە خاوەن پیشەی خۆیان، دەتوانن لەم خولەدا بێ بەرامبەر !، بەشداربن و بە شێوازی (تیۆری و پراكتیكی) فێری هەموو شێوازەكانی جوانكاری بن.


جێگەی باسە: ئەم خولە لە لایەن (سەنتەری جیهان بۆ ڕاهێنانی پیشەیی) و بەهەماهەنگى لەگەڵ سەنتەرى رۆشنبیرى ڕاژان دەکرێتەوە، ماوەی (35) كاتژمێر دەخایەنێت و وانەكان لە لایەن ڕاهێنەری بە ئەزموون دەگوترێتەوە، لە كۆتایدا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار، بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێت.

Check Also

خولی TOT ڕاهێنەری ‌نموونەیی

سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی جیهان_هەولێر ،  لە شاری ڕانیە خولی TOT ڕاهێنەری ‌نموونەیی بەڕێوەچوونی لە 15_10_2024, …

وەڵامێک بنووسە