خولی زمانی (ئینگلیزی)، هەر قوتابیەكی ئامادەیی و دەرچووی پەیمانگا و زانكۆ، یاخود خاوەن كارەكان دەتوانن بێ بەرامبەر !، بەشداربن لەو خولەدا فێری ئاخاوتنی ئینگلیزی بن.
جێگەی باسە:- ئەم خولە پێك هاتووە لە ئاستەكانی (لیڤل یەك و لیڤل دوو و لیڤل سێ و لیڤل چوار)، ماوەی هەر لیڤلێك (30) كاتژمێر دەخایەنێت، خولەكە لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان و بەهەماهەنگى ئەکادیمیای ئینگلیزى کوردى بۆ پەروەردەو ڕاهێنان سەرپەرشتی دەكرێت، لە كۆتایی خولەكاندا لە لایەن ئەكادیمیای جیهان بڕوانامەی باوەڕپێكراو پێشكەش بە بەشداربووان دەكرێت.