خولی فێربوونی بەرنامەكانی (كۆمپیتەر)، هەر قوتابیەكی ئامادەیی و دەرچووی پەیمانگا و زانكۆ، یاخود خاوەن كارەكان دەتوانن بێ بەرامبەر !، بەشداربن لەو خولەدا فێری بەرنامەكانی كۆمپیتەر بن.
جێگەی باسە:- ئەم خولە پێكهاتووە لە بەرنامەكانی ئۆفیس كە بریتین لە (وۆر و پاوەر پۆینت و ئەكسل)، ماوەی خولەكە (30) كاتژمێر دەخایەنێت، خولەكە لە لایەن سەنتەری ڕۆشنبیری زانكۆی جیهان و بەهەماهەنگى ئەکادیمیای ئینگلیزى کوردى بۆ پەروەردەو ڕاهێنان سەرپەرشتی دەكرێت، لە كۆتایی خولەكاندا لە لایەن ئەكادیمیای جیهان بڕوانامەی باوەڕپێكراو پێشكەش بە بەشداربووان دەكرێت.