سه‌عات (12) نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه، به‌روارى (17/12/2017)، به بۆنه‌ى ڕۆژى ئاڵاى كوردستان، سه‌نته‌رى ڕ‌ۆشنبیرى- زانكۆى جیهان- هه‌ولێر، له مه‌راسیمێكى فراواندا (كه‌رنه‌ڤاڵى ئاڵا) ساز ده‌كات.
به‌شێك له چاڵاكییه‌كانى كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه بریتین له: نمایشى تایبه‌تى كورته فیلمى (سپی سپی)، له نووسین و ده‌رهێنانی سینه‌ماكار (سامی كاكه)، نمایشى ترایله‌رى چاڵاكییه‌كانى زانكۆ، به‌رز كردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان، هه‌ر له‌و كه‌رنه‌ڤاڵه‌دا پێشانگاى شێوه‌كارى تایبه‌ت به فێرخوازانى زانكۆ له (گه‌له‌رى هونه‌رى جیهان) ده‌كرێته‌وه، له هه‌مانكاتدا سروود و میوزیك و گۆرانى پێشكه‌ش ده‌كرێت، دواتر وێنه‌ى ئاڵاى كوردستان له‌سه‌ر ڕوخسارى قوتابیان ده‌نه‌خشێندرێت، كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه به پێشكه‌ش كردنى (پانۆراماى ئاڵا) كۆتایی دێت.
Check Also
کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بۆ گروپی گیپسی جاز
ئێوارەیەکی میوزیک وگۆرانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر ئامادەبوان ،بەبۆنەی پێشوازی کردن لە ساڵی تاز خوێندن …